شاعیر: کامەران موکری
کتێب: شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
سەرناو: کە مردم
لەبارەی شیعر: ١٩٥٤ - ڕۆژنامەی ژین ژمارە ١٢١٦ لاپەڕەی ٢

من ئەمرم
نایەڵم کەس بمنێژێت
دوا سەرنجم ئاو ئەدەم
بە بریسکەی ڕم
بە ترووسکەی ئاوات
بە هێرشی سەرکەوتن

***
دوا هەست و تاسەم هەڵئەکێشم لە گیانە: دەنگی سرودی ئازادی
نرکەی تۆڵە
چریکەی دیلی ئازاد بوو
زڕەی زنجیری شکاو
گرمەی زیندانی ڕماو
هاژەی جۆگەی خوێناو

***
ئەمرم نایەڵم کەس بمنێژێتئەمرم لەگەڵ ئاوازی: 
تەپڵدا
ترپەی پێی سوارەدا
هاواری هەڵمەتدا
شریخە شریخەی گوللەدا
کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان
دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕێ
هەڵئەکێشن

***
کە مردم مەمنێژنبا لاشەم بێتە پێشێلی لەشکەری سەرکەوتوو
هێزی برسی و هەژار
سوپای بۆ ئازادی تینوو
چەند بەرزیە مەرگی پیرۆز